زارى کرمانجى:
لەناو شارى بەغدا، پێنج ئەندامی گرووپێکی ڕفاندن و بازرگانیی کردن بە مرۆڤ دەستگیرکران، کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان خەڵکی بەنگلادیشە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارى بەغدا ئاشکرای کردووە، هێزێکی سەر بە پۆلیسی کەرخ هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکێک لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون لە ناوچەی سەیدیە و پێنج کەسیان دەستگیر کردووە، کە ئەندامی گرووپێکی ڕفاندن و بازرگانیی بە مرۆڤ بوون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە نێوان دەستگیرکراوەکاندا کەسێکی بە ڕەچەڵەک بەنگلادیشی هەیە، بەڵام ئەوانی دیکە عێراقیین کە یەکێکیان کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە.
هەر قسەى سەرچاوەکە، لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا توانراوە کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، کە لەلایەن گروپەکە ڕفێندرابوو ئازاد بکەن، هەروەها دەست بەسەر پارچە چەکێک و سێ نارنجۆکدا گیراوە.
































































