زاری كرمانجی – سۆران :
ڕێكخراوی پاسەوان بۆ توێژینەوەی سیاسەتە گشتییەكان، ڕاپرسییەكی پێشبینیكراوی پارت و بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەمی سەر ئاستی كوردستان دەبێت بە بەدەستهێنانی نزیكەی 42 كورسی لە یەكەم و یەكێتی بە بەدەستهێنانی 20 كورسی لە پلەی دووەم دەبێت.
ڕاپۆرتە شیكاری و بەراوردكارییەكەی ڕێكخراوی ناوبراو، لەسەر بنەمای ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2018 و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 2021ە.
ڕێكخراوی پاسەوان ئاماژەی بەوەش كردووە ئەگەر ڕێژەی بەشداریكردنی هاونیشتمانییان لە هەڵبژاردندا 60% بێت، ئەوا كورسیی پێشبینیكراوی لایەنەكان لە هەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەبێت:
1- پارتی دیموكراتی كوردستان (38 بۆ 42) كورسی .
2- یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (15 بۆ 20)كورسی .
3- جوڵانەوەی نەوەی نوێ (14 بۆ 18) كورسی .
4- یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان (5 بۆ 6) كورسی .
5- كۆمەڵی دادگەریی كوردستان (4) كورسی .
6- بزووتنەوەی گۆڕان (2 بۆ 3) كورسی .
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لە رێكەوتی 20-10-2024 بە بەشداری نزیكەی 130 لیست و هاوپەیمانیی و بەربژێری سەربەخۆ ئەنجام بدرێت.