زاری كرمانجی :
ئەندامێكی پەرلەمانی عێارق، باسی هەڵوێستی سەرۆك بارزانی لە بارەی پۆستی پارێزگاری كەركووك دەكات و دەڵێت:” سەرۆك بارزانی بە روون و ڕاشكاو پێی ڕاگەیاندین كە پۆستی پارێزگاری كەركووك مافی كوردە و سازشی لەسەر ناكەن .
موهەیمن حەمەدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی “الاولی”ـی عێراقی، باسی لە سەردانێكی شاندێكی هاوبەشی هەردوو فراكسیۆنی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك پەرلەمانتار و سەركردەی سیاسی بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە بۆ لای سەرۆك بارزانی، كرد.
ئاماژەی بەوەدا، سەرۆك بارزانی زۆر ڕاشكاوانە لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگار و پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێیی كەركووك قسەی كردووە، وەكو خۆی گوتی، ” لە بەشێك لە ئەندامانی عەرەب ڕاشكاوانەتر” باسی بابەتەكەی كردووە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، نایشارێتەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا، سەرۆك بارزانی پێیانی گوتووە، كورد حەفت كورسی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك هەیە، نەك دوو وەكو ئاماژیەك بۆ ژمارەی كورسیی پارتی و یەكێتی. هەروەها گوتوویەتی، “قبووڵی ناكەین پارێزگار عەرەب بێت و سازش لە مافەكانی كورد ناكەین”.