ئەندامێكی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران رایگەیاند : وەڵامەكانی پێشووی ئێران وەك پێویست نەبوونە بۆیە، ئیسرائیل بوێری ئەوەی كردەوە لەناو خاكی ئێران ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات.
عەلی موتەهاری، لە بارەی وەڵامی ئێران بۆ ئیسرائیل بە هۆی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە وەرگرتنەوەی بەرزاییەكانی جولایە. ئەو بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنی وەڵاتەكەی گووتوویەتی ” ئەوەی كە ڕژیمی داگیركەر بوێری ئەوەی هەبووە لە نێو خاكی ئێراندا ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات، ئەوە نیشان دەدات وەڵامەكانی پێشووی ئێران بە ڕادەی پێویست ڕێگری نەبوون”.
زیاتر روونیكردۆتەوە ” باشترین وەڵام ئەوەیە بەرزاییەكانی جۆلان كە جیهان بە هی سوریا قبوڵ دەكات، بە هاوكاری هێزی زەمینی میحوەری بەرخۆدان لە ئیسرائیل وەربگیرێتەوە”.