زاری كرمانجی – سۆران :
ژەنەراڵ عەبدولڕەحیم مووسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند “هەر هێرشێكی زایۆنیستی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی وڵات، ڕووبەڕووی وەڵامێكی بەهێز و چارەنووسساز دەبێتەوە كە دوژمن لە چالاكییەكەی پەشیمان دەبێتەوە،”
مووسەوی لە بارەی ئاماژەدان بە باسكردنی شەفافیەت و پابەندبوون بە پرەنسیپە ئەمنییەكانەوە، ڕەخنە لە میدیایی وڵاتەكەی دەگرێت و دەڵێ “زۆرێك لە هەواڵ و بابەتەكان نهێنی ئەمنین، كە دوژمن دەیان ملیار خەرج دەكات بۆ بەدەستهێنانی، كەچی هەندێك جار بە ئاسانی لە میدیاكان بڵاو دەكرێنەوە، بۆیە دەبێت باوەڕمان بەوە هەبێت كە ئێمە لە شەڕداین و ئەم زانیاریانە نابێت بەو ئاسانییە و بەبێ تێچوون بدرێت بە دوژمن، جا لە هەر ڕێگایەكەوە بێت .”