رائیب زراری
ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەردا تێدەپەڕێت، پەڵەیەكی ڕەش بە نێوچەوانی ئەو كەسانەیە كە 51% خاكی كوردستانیان فرۆشت و رادەستی حەشدی شەعبییان كرد.
لە 16ی ئۆكتۆبەردا هێرش كرایە سەر كوردستان و لە رێككەوتنێكی نهێنیدا كەركووك رادەستی هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقیەكان كرا، ئامانجی ئەو هێزەش كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری نەبوو بەڵكو پیلانەكە بۆ هەڵواشانەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پردێ، سحێلا و مەحموودیە توانیان بەرگرییەكی بێ وێنە لە هەرێمی كوردستان بكەن و هێزە میلیشیاكان بووەستێنن.
بەر لە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر پێشمەرگە لە شنگال تا كەركووك و دەورووبەری ئەو سنوورانەی دەپاراست و خەڵكی ئەم ناوچانە سەرو ماڵیان پارێزراو بوو، ئێستاش هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەیە هەموو ئەم سنوورانە بپارێزێت، بەڵام ئەوانەی خیانەتیان كرد و دژی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستانن، رێگرن لەوەی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە سەر هەرێمی كوردستان و خەڵكی ئەو ناوچانە وەكو خەڵكی هەرێمی كوردستان لەژێر سایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئارامی بژین.
یەكێتییەكان خۆیان پێش هەموو كەس دركیان بەوە كردبوو، كە باڵێكی حزبەكەیان خیانەتی كردووە، چونكە ئەو باڵە خیانەتكارە نەیانشاردووەتەوە كە خیانەتیان كردووە، ئەو كات سەرۆكی كوتلەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی، رایگەیاند، ئەگەر هەوڵەكانی بۆ یەكپارچەیی عێراق، خیانەت بێت، ئەوا “شانازی بەو خیانەتەوە دەكات و لەسەریشی بەردەوام دەبێت”، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر خیانەتی كوردە لە دژی كورد”.