لە رووداوێكی دەگمەندا گۆڵكێك بە 8 قۆڵ و قاچ لەدایكبوو، هەر چەندە نەتواندرا لە مردن رزگار بكرێت و مردار بوو، بەڵام وێنەی كەناڵەكانی راگەیاندنی جیهانی تەنییەوە.
ئەم گۆڵكە لە شاری كاشمەر سەربە پارێزگای خوراسانی ئێران لە دایكبوو.
ڕەزەوی ، بەرپرسی تۆڕی ڤێتێرنەری شارەكە رایگەیاند ” ئەم رووداوە لە گوندی محەممەدیە سەر بە شاری كاشمەر روویداوە و گۆڵكەكە بە مردوویی لەدایكبوو كە دەست و قاچی 8 قۆڵی هەبوو.
زیاتر روونیكردۆتەوە ” لە كۆرپەی ئەم گۆلكەدا ئەندامی جووڵەی زیادەی گۆڵكێكی تر دروستبووە، بەڵام بە دیاردەی دوانە كۆتایی نەهاتووە”.
































































