بەپێی ئەو هەواڵانەی لە كەناڵەكانی راگەیاندنی بڵاو كراونەتەوە ئێران تەواوی ئەو ئەفغانییانەی بە شێوەی نایاسایی لە شارە جیاوازەكانی ئەو وڵاتەن دەردەكات.
لەم چواچێوەیەشدا فەرماندەی پاسەوانی سنووری هێزی پۆلیسی ئێران رایگەیاند ” كە پێویستە ئەو كەسانە تا كۆتایی ئەمساڵ ئێران بەجێبهێڵن”.
بە پێی ئامارێكی نافەرمی ئێستا زیاتر لە 3 ملیۆن هاووڵاتی ئەفغانی لە ئێران دەژین، ژمارەی ئەو ئەفغانیانەشی كە بە شێوەی نایاسایی لەو وڵاتەن نزیكەی ملیۆنێك كەس دەبن.