پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە سەرەتای هەفتە بەرز بونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە 2,464 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
ئەمڕۆ سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ وئۆنسە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەو نرخانەی خوارەوە لەنێو بازاڕی زێڕنگرانی سۆران مامەڵەیان پێوە دەکردێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 594 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 545 iهەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 520 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 446 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .