بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی ئاسیا نرخی هەر دوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکییەوە بەرزبوونەوە.
ئەمڕۆ 14-8-2024 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە 81دۆلار و 13سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا یەک بەرمیل بە 80دۆلار و 69سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 78دۆلار و 84سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستندا بە 78دۆلارو 35سەنت بوو.
شارەزایانی بواری بازرگانی كردن بە نەوت هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو باررگژییانە دەگێرنەوە كە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران لە ئارادایە.


































































