دادگای فیدراڵی : یاساكە نادەستووری نییە.
دادگای فیدراڵی لەبارەی مەرجەکانی فرەژنی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت” یاساکە نادەستووری نییە”.
رۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا سکاڵایەتی تایبەتی سەبارەت بە پرسی فرەژنی لە هەرێم ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند” یاسای فرەژنی لە هەرێمی کوردستان نادەستوری نییە، بەهۆی ئەوەی لە سكاڵاكەدا مەرجەكانی بوونی بەرژەوەندی پێویست بەدی نەهاتووە”.
سکاڵاکە لەلایەن سێ پارێزەری کورد ئاسۆ هاشم، موحسین هەرتەلی و سەردار شێخانی، تۆمارکرابوو كە داوایان كردبوو ماددەی یەکەمی هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە (١٥)ی ساڵی (٢٠٠٨)ی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری بناسێنێت.
یاسای ژمارە (١٥)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەمواركراوی ژمارە (١٨٨)ی ساڵی ١٩٥٩ لە هەرێمی كوردستان – عێراق بەمشێوەیە:
ماددەی حەوتەم:
كاركرد بە حوكمی بڕگەكانی (٢،٥) لە ماددەی دەیەم لە یاساكەدا رادەگیرێ ئەمەی خوارەوە جێی دەگرێتەوە:
- بەیاننامەكە بە راپۆرتێكەوە دەلكێندرێ، كە لە لێژنەی پزیشكی تایبەتمەندەوە دەرچووە و پشتگیری تەندروستی هەردوو هاوسەرەكە لە نەخۆشی (كەمی بەركەوتن)ی توشبوو و بەرهەڵستی تەندروستی و بە بەڵگەنامەی دیكەش كە یاسا دەیكاتە مەرج.
— هەر كەسێك گرێبەندی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا بكات بە غەرامەیەك سزا دەدرێت كە لە ملیۆنێك دینار كەمتر نەبێت و لە سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ و سزای زیندانیکردن دەبێت بۆ ماوەیەك لە سێ ساڵ كەمتر نەبێ و لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێ، ئەگەر هاوسەرگیریەكی دیكەی لە ژیانی هاوسەریدا لە دەرەوەی دادگا کردبێت.