”مەترسیی ئەو دەرمانانە زۆر لە تەقینەوە زیاترە”
زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی ئابی 202، هۆبەی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 750 کارتۆن حەبی ئەمۆکسلینی قاچاغ و دەرمانی خۆ لاوازکردندا گرتووە، دکتۆرێکیش دەڵێت: ”مەترسیی ئەو دەرمانانە زۆر لە تەقینەوەیەک زیاترە.
هۆبەی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستییان بەسەر سەدان کارتۆنی دەرمان لە حەبی ئەمۆکسلین و خۆ لاوازکردندا گرتووە کە هەوڵ دراوە ساغ بکرێتەوە، دەرمانی خۆ لاوازکردنیش بە شێوەی ئۆنڵاین بە هاووڵاتییان بفرۆشن.
ئەو دەرمانەی دەستی بەسەردا گیراوە، نزیکەی 750 کارتۆنی ئەمۆکسلینە کە ستیکەری کوالێتی کۆنترۆڵیان پێوە نییە و قاچاغن.
دکتۆر گۆڤەند ڕەوەند، بەرپرسی چاودێریی دەرمان دەڵێت: ”دوای ئەوەی هۆبەی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە دەستبەسەرداگرتنی بڕێک دەرمان ئاگەداری کردینەوە، دوای پشکنینی بەرهەمەکان، دەرکەوت دەرمانەکان ئەمۆکسلینی ئێرانینە کە نۆرینگەى ناو کۆڵانەکان ساغی دەکەنەوە، لەنێو ئۆتۆمبیلێکدا 750 کارتۆنی تێدا بووە، لەگەڵ دوو هەزار پاکەتی چای ماچە بۆ لاواز بوون کە لە خوارووی عێراق ساختە کراوە.
































































