ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بابەتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئەمنییەكان هێشتا كێشەی تێدایە.
د. خەلیل دۆسكی، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ” وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئاماژەی بەوەداوە كە هێشتا بابەتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان یەكلا نەبۆتەوە و وردبینی تێدا دەكرێت”.