د. خەلیل دۆسكی، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەری (باسنیوز) دواوە و ئاماژەی بەوە داوە ” لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لێژنەكەیان كە بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و هەریەك لە وەزیرانی (پلاندانان، نەوت، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و چەند وەزیرێكی تر) بەڕێوە چوو، “پرسیارم لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان لە وەزیری دارایی عێراق كرد، لە وەڵامدا تەیف سامی رای گەیاند كە تاوەكوو ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەرجەم خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.”

































































