زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی لە ساڵانی ڕابردوو زیاتر لە 6 ملیار دینار وەك قەرزی بچووك بە گەنجانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دراوە، بەشێكی زۆری قەرزەكەیان بۆ خەزێنەی حكوومەت گەڕاندووەتەوە.
لەمبارەیەوە فەوزیە دەسكۆ بەرپرسی بنكەی قەرزی بچوك لە ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەچەند ساڵی ڕابردوو بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلیكاریان زیاتر لە 6 ملیار دینار، وەك قەرزی بچوك بە گەنجانی سنووری ئیدارەی سۆران دراوە، مەبەست لەم كارەش ڕەخساندنی هەلی كار بووە بۆیان”.
گووتیشی : ” زۆربەی ئەو گەنجانەی كە لەوەرگرتنی قەرزەكە سوودمەند بوونە، پارەكەیان بە شێوەی قست گەڕلندووەتەوە، واتە لە كۆی ئەم 6 ملیار دینارە تەنها ملیارێك و 500 ملیۆن دینار لایان ماوە، ئەویش بەپێی ڕێنماییەكان دەگەڕێنەوە”.

































































