زاری كرمانجی-سۆران
بە گۆتەی دوكاندارانی بازاڕی سۆران، بەهۆی بێ بازاڕی و كەمی خواست و دواكهوتنی مووچه و گرانی كرێی مانگانهی دوكانەكانیان وای كردووە داهاتیان كەمبێتەوە، یان هی واهەیە لە بری قەزانج زەرەریشی پێگەیشتووە، لە ڕێگەی زاری كرمانجییەوە، خوازیارن لە خاوەن دوكانەكانیان كرێی مانگانەیان كەم بكەنەوە”.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی نرخی كرێی مانگانەی زۆرینەی دوكانەكان لە سەنتەری بازاڕی سۆران، لە نێوان (300 هەزار دینار بۆ 3 ملیۆن دینارە) واتە بە پێی قەبارەو شوێنی دوكانەكان كرێی مانگانەیان جیاوازی هەیە.

































































