کەڤی ڕەسول – سۆران
وەك پسپۆرو شارەزایان باسی لێوەدەكەن، رێژەی خەووتن کاریگەری گەورەی لەسەر چالاکی و ژیانی رۆژانەمان هەیە، زۆرێک لە زیان و سوودەکانی کەم خەویی و باش خەویی لەم چەند خاڵەی خوارەوە بزانە:
1.ئەگەر تەمەنت لە نێوان 18 بۆ 60 ساڵە، دەبێت لانیکەم 7 کاتژمێر بخەویت
2.ئەگەر 7-9 کاتژمێر بخەویت، بەرگری لەشت بەهێز دەبێت بەجۆرێک کەمتر نەخۆش دەکەویت و ئەگەر نەخۆشیش بکەویت زووتر چاکدەبیتەوە
3.ئەگەر کەمتر لە شەش کاتژمێر بنووی، ئەوا ئەگەری هەیە دووچاری خەمۆکی، شەکرە، جەڵدە، قەڵەوی و نەخۆشی دەمارەکان ببیت.
4.ئەو ژنانەی کەمتر لە شەش کاتژمێر دەنوون، بەڕێژەی 15% زیاتر دووچاری کێشەی قەڵەوی دەبنبۆ ئەوەی بەتەواوی بە قۆناخەکانی خەودا بڕۆیت، دەبێت 7 بۆ 9 کاتژمێر بنوویت، ئەمەش بیرەوەریت بەهێز دەکات، بەڵام ئەگەر کەمتر لە شەش کاتژمێر بنووی، بیروەریت لاواز دەبێت
5.کەمخەویی دەبێتە هۆی ئەوەی بە رێژەی 40% توانای فێربوونی شتی نوێت کەمبکات.کەمخەویی دەبێتە هۆی تووڕەی و دڵەڕواکێ
6.باش خەوتن دەبێتە هۆی ئەوەی بیری داهێنانت گەشە بکات و زیرەکانەتر کێشەکانت چارەسەر بکەیت، لە کاتێکدا کەمخەویی دەبێتە هۆی زیاتر ئەنجامدانی هەڵە و هێواشتر کارەکانت بکەیت
7.کەمتر لە شەش کاتژمێر خەوتن بۆ ماوەی دوو هەفتە یەکسانە بە نەخەوتوون بە دوو شەو لەو دوو هەفتەیەداکەم خەویی هۆشیاریت لەکاتی شۆفێریدا کەم دەکاتەوە و زیاتر ئەگەری هەیە دووچاری رووداوی هاتووچۆ ببیت.
8.خەوتن بەشێوەیەکی تەندروست، ئارەزووی جنسی زیاددەکات.
بخەون با تەندروست باش بن

































































