مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی
لە چەند مانگی رابردوو چەندین پڕِۆژەی گرنگ لە ناحیەی مەزنێ، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی جێبەجێ كراون.
سەردار رەشید، بەڕێوبەری ناحیەی مەزنێ، بە زاری کرمانجی راگەیاند :” لە ماوەی رابردوو پڕۆژەی چاككردنی رێگای سەرەکی ناحیەی مەزنێ و قەزای مێرگەسۆر و پرۆژەی رووناککەرەوە بۆ شەقامەکان ئەنجام دراوە، هەروەها زۆربەی رێگا سەرەكییەكانی گوندەكانی سنووری ناحیەكەمان قیڕِکراون، هەندێک لە گوندەکان کۆڵانە کانیان کەم و كوڕیان هەیە و بەگوێرەی ئیمکانیەت ئەوانیش چاك دەکرێن”.
گوتیشی:” تەواوی ئەم پڕۆژانە بە هەماهەنگی ئیدارەی سەبەخۆی سۆران و پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی بووە، ئەوەش جێگەی دەستخۆشی كردنە”.