رێبوار حەمەلاو شوانی
کوردستان وەک جوگرافیا و گەلی کورد وەک نەتەوەیەکی ڕەسەن وخاوەن دیرۆکی سەدان ساڵە و شوناس و مێژووی پرشانازی و مرۆڤایەتی ویەکتر قبووڵکردن ، هەمیشە لە رابردوو و ئێستا وداهاتووش توانیوێتی سیمایەکی پڕ جوان و ڕوون لە یەکتر قبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانە پیشانی هەموو گەل ونەتەوەکانی ناوچەکە وجیهان بدات ، بەدڵنییاییەوە ئەو کەلتوور وفەرهەنگە بووەتە پردێکی پەیوەندی و ستایشی بێ شومار و دیپلۆماسیەکی بەهێزی وڵاتانی زڵهێز وئەوروپایی بەتایبەتی ، هەمیشە ولە قۆناغە سەخت وهەستیارەکاندا لەو کاتانەی کە رەوشی ناوچەکە و عێراق پڕ ئاڵۆزداگوزەری کردووە ، یان بەهۆی شەڕی ئاینی ومەزهەبی و تایفی وتیرۆر زێد ودەڤەرەکانی خۆیان جێهێشتووە و روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە وەک دوورگەیەکی سەقامگیر و ئارام توانیوویانە لە سایەی ئەو ڕۆحییەتە پێکەوەژیان و کەلتوورە پرشانازییە یەکترقبووڵکردنەوە ئاشتیانەیە هەناسەی ئازادی هەڵمژن.
بەگەڕانەوە بەلاپەرەکانی مێژووی گەلی کورد، ئاشتی وپێکەوەژیان و مرۆڤدۆستی ویەکترقبووڵکردن بنەغایەکی پتەوی وەک داربەروو لە نێو کەلتووری کوردستان داکووتاوە ، بەڵام هەمیشە دوژمنانی کوردوکوردستان خەونیان بەوە بینیووە ، کە شوناس و جوانی گەلی کورد بشێوێنن یانیش ئەو شانازییە بسڕنەوە ، بەتایبەت ئەو لایەن و نەیارانەی کە هەرگیز چاویان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و ئایین و ئایینزاکانی لە کوردستان هەڵنەهاتووە و نایەت، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاریکردن خەڵک بۆ لە فەرهەنگە وپشتیوانیکردنی سیاسەت و ستراتیژی سەرکردایەتیی سیاسی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمی کوردستان وایناکردووە کە ئەو کەلتوورە پێکەوەژیانە ئاشتیانەیە بە پارێزراوە بمێنێتەوە .
بەتایبەتی کە ئەمڕۆ جیهانیینی و کرانەوەی پەیوەندییە سیاسی ودیپلۆماسی وکەلتوورییەکانی گەلی کورد وەک شوناسی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە و ئایین وئایینزاکان وایانکردووە کە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی دروستی حکوومەتی هەرێم بۆ بونیاتنان و دروستکردنی پەیوەندی لە سەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەروەری و هاندانی پەیوەندی کەلتووری و لە نێوان گەل و نەتەوەکانی تر لەگەڵ کوردستان وایانکردووە شوناسێکی جوان دروست بکات و دەرگەی زۆربەی وڵان بەرەو ڕووی هەرێمی کوردستان بکەنەوە و پەیوەندییەکانیان بگەێنە قۆناغێکی پێشکەوتوو تر.
بەدڵنییاییەوە ،سیاسەتی گشت حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کابینەی نۆیەم بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، لە سەر بنەمایەکی نەگۆڕە و جێگرە ، هەمیشە بڕەو و باوەریان بە پەرپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە هەبووە و داوە و لەو پێناوشدا باج و قوربانی گەورەیان بەخشیووە ، ئەوە لە پێناو پارێزگاریکردنێکی بەهێز لە مانەوەوەی شوناس وناوبانگی ئاشتی و پێکەوەژیانی گشت پێکهاتە و ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان ، بە پێچەوانەی ئەو ناوچە و شوێنانەی دیکەی عێراق کە نەک هەر پێکەوەژیانیان قبووڵ نییە و باوەریان بە پێکەوەژیان نەتەوەیی وئاینیش نییە ، تەنها لە چوارچێوەی بیرە توندرۆیانە مەزهەبییەکان و تاکڕەوییەکانیان مامەڵە لەگەڵ نەتەوە و پێکهاتەکانی تر دەکەن کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا وایکردووە کە مەترسی گەورە لە نێو سەرجەم پێکهاتەکانی تر دروست ببێت ، کۆمەڵگە هەمیشە لە لێواری شەڕو ململانێی تایفی و مەزهەبی و نەتەوەیی دا بێت ، بە پێچەوانەوە بوونی دوورگە و پەناگەیەکی سەقامگیروئاڕام لە کوردستان و هاتنی بە لێشاوەی پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکانی تر ئاماژەیەکی روون وئاشکرایە بۆ ئەو پێکەوە ژیان و ئەو ناوبانگە جوان و پرئاشتیانەی کوردستان ، کە پێوەستە هەموو کوردێک شانازی پێکەوە بکات و پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرکردایەتیی سیاسی بە تایبەت سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی کوردستان بێت تا بۆ هەمیشە ئەم کەلتووروفەرهەنگە هەمیشە وەک ئەستێرەیەکی گەش زیاتر لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی بدرەوشێتەوە و بناسرێت .
بەتایبەتی کە ئەمڕۆ جیهانیینی و کرانەوەی پەیوەندییە سیاسی ودیپلۆماسی وکەلتوورییەکانی گەلی کورد وەک شوناسی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە و ئایین وئایینزاکان وایانکردووە کە پێگەی بەهێزی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی دروستی حکوومەتی هەرێم بۆ بونیاتنان و دروستکردنی پەیوەندی لە سەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش و ڕێزگرتن لە سەروەری و هاندانی پەیوەندی کەلتووری و لە نێوان گەل و نەتەوەکانی تر لەگەڵ کوردستان وایانکردووە شوناسێکی جوان دروست بکات و دەرگەی زۆربەی وڵان بەرەو ڕووی هەرێمی کوردستان بکەنەوە و پەیوەندییەکانیان بگەێنە قۆناغێکی پێشکەوتوو تر .