زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ڕۆژی 13ـی ئابی 2024، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرۆكی شارەوانی سۆران و بەرێوەبەری ناحیەی دیانا و بەرێوەبەری تۆماركردنی خانووبەرەی سۆران، تیمی ئەندازەی ئیدارەی سەربەخۆی سەردانی نەخشەی 22ـی دێلزیانیان كرد”.
گووتیشی: ” لە بەشی یەكەمی سەردانەكەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كۆمەڵێك پڕۆژەی بۆ ئەم بەشەی نەخشەی 22ـی دێلزیان ڕاگەیاند، كە كێشەی تاپۆیان نییە و خانووەكان بەشێوەی كەرتی دروست كراون، پڕۆژەكان بریتی بوون لە دانانی تۆری ئاوی خواردنەوە دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان بە گوژمەی 1,960,340,000 ملیار دینار، پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای هیمداد جێبەجێ دەكرێت”.
لە بەشی دووەمی سەردانەكەیدا بەمەبەستی چارەسەركردنی بەشێكی تری نەخشەی 22ـی دێڵزیان كە پێشوتر كێشەی زەوی و تاپۆیان هەبووە ئیشی لەسەر كراوە، دوای بەدواداچون و بڕیارەكانی لێژنەی تایبەت بە بریاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستكرا بە كردنەوەی شەقامەكانی ئەم بەشەی نەخشی 22ـی دێڵزیان، بۆ ئەوەی ئەو زەوییانەی كێشەیان لەسەرە بۆ هاووڵاتییان یەكلا بكرێنەوە.
































































