پشتیوان کەریم -زاری كرمانجی:
بەرێوەبەری ئاوی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:“ قۆناغی یەکەمی پڕۆژهی ئاوی خواردنهوهی دۆڵی ئاکۆیان له سنووری قهزای رواندز بە کۆتا هات بەگوژمەی 594 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی ئەنجام دراوە.
تەحسین سەعبدڵا، بەرێوەبەری ئاوی سۆران بۆ زاری كرمانجی دووپاتی لەوە کردەوە“ لە ئێستادا دەست کراوە بە قوناغی دووەم کە پێک دێت لە دانانی تۆڕی ئاو بۆ ژمارەیەک گوندی ناوچەکە بە گوژمەی یەک ملیار دینار ئەنجام دەدرێت، بە تەواوبوونی قوناغی دووەم تێچووی پرۆژەکە زیاتر لە یەک ملیارو نیووە تەواوی گوندەکانی ئەم سنوورە سوودمەند دەبن لەم پڕۆژەیە و گرفتی ئاوییان بۆ چارەسەر دەبێت.”
هاوکات: ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی چارەسەر كردنی گرفتەكانی ئاوی گوندەكان لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی وگەشت وگوزار ئەنجام دەدرێت.“