زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بۆ بایۆمەتری وارس و كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، لیژنەی باڵای بایۆمەتری لە دوو بانكی قەزای سۆران و مێرگەسۆر بەردەوامن”.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گووتیشی: “دوای وەرگرتنی فۆڕمەكانیان وەرسی كەس و كاری شەهیدان و ئهنفالكراوان، سەردانی ئەم دوو بانكە دەكەن و بایۆمەتریان بۆ ئەنجام دەدرێت”.
داواكاریشە لەوانەی كە تائێستا بایۆمەتریان نەكردووە، سەردانی بەڕێوەبەرایهتی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بكەن، بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە بایۆمەتریان پێبدرێت و دواتر سەردانی بانكەكان بكەن بۆ ئهنجامدانی بایۆمهتری.
































































