زاری كرمانجی-سۆران
دوای ڕاگەیاندنی ناوی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، زۆرینەی ناوەكان ئەوانە بوون كە دامەزراون، ئەوەش بووتە جێگەی نیگەرانی بەشێكی زۆری دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان لە سنووری ئیدارەی سۆران.
وەك دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەدەكەن: ” دەبووایە كۆمسیۆن بەرژەوەندی ئەو كەسانە لەبەر چاو بگرێت كە دەرچووی كۆلێژ و پەیمانەكانن و تا ئێستا بێكارن، بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەرك بگرنە ئەستۆ و لەم ڕێگایە بڕە پارەیەك وەربگرن”.
































































