زاری کرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران سەردانی چەندین مارکێت، چێشتخانە، جوانکاریی و شیرینەمەنیان کرد، ئەوانەی سەرپێچیان کردبوو سزا دراون.
ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاویکردووەتەوە، لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، سەردانی مارکێت، مینی مارکێت، شیرینەمەنی، چێشتخانە و جوانکارییەکانی قەزای ناوەندی سۆرانیان کردوو و لە ئەنجامدا چەندین کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی پشکنین بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، ئەوانەی سەرپێچیان کردبوو سزای ماددی دراون، ئەو هەڵمەتانەش لە پێناو تەندروستی هاووڵاتییانە.