مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی پێشمەرگە، خولێكی فێربوونی كۆمپیوتەر و زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی بۆ ئارەزوومەندانی پێشمەرگە دەكاتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی/ بەشی تەكنۆلۆژیا لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە بانگەوازێكدا ئاگاداری سەرجەم ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتەكە دەكاتەوە كە بەڕێوەبەرایەتییەكان خولێكی پراكتیكی فێربوونی كۆمپیوتەر و زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی لە ڕێكەوتی 5ی ئەیلوولی مانگی داهاتوو تا 5ی كانوونی یەكەم دەكاتەوە، بۆیە داوا لە ئەفسەر و ئەو پێشمەرگانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە لەم خولانەدا، نووسراوێك لە یەكەكانی خۆیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی بكەن بۆ تۆماركردنی ناوەكانیان.
دوا وادە بۆ وەرگرتنی نووسراوی فەرمی یەكە ئیداری و سەربازییەكان، هەر وەكوو لە بانگەوازەكەدا هاتووە “ڕێكەوتی 25ی ئابی (2024) ە .