شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
ڕێبوار سەیفەدین، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو 500 نەخۆش سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن، بە لایەنی کەم دە حاڵەتی ڕووداوەکانی وەک هاتووچۆ، شەڕ، پێوە دانی مار و دووپشک هەبووە، هەروەها سێ حاڵەتی مردنیش هەبووه کە دوو لەوانە بە جەڵتەی دڵ و یەکێکیان بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستە ڕوو” هاووڵاتييهك مار پێوە داوە و تەندروستی ناجێگیرە و ناتوانین ڕەوانەی هەولێر بکەین، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنەی مارەکە پێوە داوە خوێنەکە مەیە، لەم حاڵەتەدا نابێت کەسەکە بجووڵێت چونکە هەر دڵۆپێک لەم خوێنە ژەهراوییە بچێتە ناو سییەکان دەبێتە ئەگەری گیان لەدەستدانی.