”شوفێر چەند مەتر بەربەستەکان تێک بدات ئەوەندە سزا دەدرێت”
زارى کرمانجى-سۆران:
دووشەممە، 12ـی ئابی 2024، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێرڕایگەیاند، ”هەر شوفێرێک بەهۆى ڕووداوى هاتووچۆ بەربەستەکانى شەقام تێک بدات، بەپێى زیانەکە سزاى ماددى دەدرێت و ئەرکى چاککردنەوە لە ئەستۆ دەگرێت”.
عەقید هێمن ئەمین، گووتى: ”بەربەستی جیاکردنەوەی شەقامەکان (گاردرێل )، بۆ خزمەت هاووڵاتییانە، هەروەها بۆ ئەوەی هیچ ئاژەڵێک نەتوانێت بێتە سەر شەقام و پاراستنی گیانی شۆفێرانە لە حاڵەتی هەر ڕووداو پێکدادانێک کە ڕوودەدات، تا نەچێتە سەر ڕێڕەوی شەقامی بەرامبەر”.
هەروەها دەڵێت: ”لە یاسادا ماددەیەک هەیە، ئەوانەی زیان بە موڵکی گشتی و حکوومەت دەگەیەنن، دەبێت بە پێی یاسا پێبژاردن بدات، یاخود چاکی بکاتەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نەتوانن موڵکی میری تێک بدەن”.
ئەوەشى روونکردووەتەوە، شۆفێر چەند مەتر لە ( گاردرێڵە)کان تێک بدات ئەوەندە سزا دەدرێت، یاخود چاکردنەوەکەی پێ دەسپێردرێت، بۆ نموونە ئەگەر مەترێک، یان سێ مەتر، بەگوێرەی ئەو ڕووداوەی دیاری دەکرێت دەبێت سزای ئەو چەند مەترە بدات، بۆ ئەو مەبەستە دەنێردرێتە ئەندازەی هاتووچۆ، لەوێ ڕێژەى تێکدانەکە چەند بووبێت، ئەوان بۆی دیاری دەکەن، یا دەبێت لە ئەستۆی خۆی چاکی بکاتەوە.