ئاوەز ژۆڕناڵێكی وەرزانەی هزری،مەعریفی و تیوریە گرنگی بە فەلسەفەو زانست و ئاوەزگەری دەدات.
ئاوەز (كە بەمانای عەقڵ دێت) چاوی لەبەرز ڕاگرتنی دەنگی ئاوەزو ئاوەزگەری لە كولتوری كوردیدا بڕیوە و لە كاتێكدا دەردەچێت كە لەناو جڤاتی كوردیدا یەك ژۆڕناڵ یا گۆڤاری فیكری-فەلسەفی لەئارادا نیە و جڤاتەكە سیخناخە لە ئەو هێزانەی كە دژی ئاوەز و دژی ئازادی و دژی زانست و فەلسەفەن.
ژۆڕناڵی ئاوەز چاوی لەوە بڕیوە كە ببێتە مینبەرێك بۆ هەموو ئەو نووسەرو ڕۆشنبیرو بیرمەندانەی كە داكۆكی لەئاوەزگەری و زانست دەكەن.
ژۆڕناڵی ئاوەز لە سێ بەش پێكدێت: باس و لێكۆڵینەوە و تەوەرەی ژمارە و خوێندنەوەی كتێب. تەوەرەی ژمارەی یەكەم تایبەتە بە (زمان و ناسنامە)، تەوەرەی ژمارەی داهاتوو تایبەت دەبێت بە (زانست).
فاروق ڕەفیق سەرنووسەری ژۆڕناڵەكەیەو دامەزراوەی (كوردستان كڕۆنیكەڵ) سپۆنسەری ئەم بڵاوكراوەیە دەكات.