شەهلا ڕەشید- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، دەڵێت: بۆ ساڵی نوێی خوێندن هیچ قوتابییەك پەرتووكی كۆنی پێنادرێت، لەگەڵ ئەوەی توانیومانە ئەمساڵ 46 قوتابخانە نۆژەن بكەینەوە.
مامۆستا مەجید خانۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەیی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” پەرتووكی زۆرمان بۆ هاتووە و بۆ ئەم ساڵ هیچ قوتابییەك لە وەرگرتنی پەرتووك بێبەش نابێت و ئەوانەی كە دابەشییان دەكەین هەموویان نوێنە.
بەڕێوەبەری پەروەردەیی مێرگەسۆر، گوتیشی: ئەو قوتابخانانەی كە داوای نۆژەنكردنەوەیان كردبوو ساڵی پار نەمانتوانی كار لەسەر هەموویان بكەین، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ كاتی خوێندنی قوتابییان، لەم پشووەی كە ئێستا تێیداینە نزیكەی 46 قوتابخانە نۆژەنكراونەتەوە، ئەوەش بەپێی داواكاری بەڕێوەبەرەكان بووە.