نووسینی: سه‌ڵاحه‌دین كوردستانی
ئەم بابه‌ته، خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسی – یاسایی كلتوورییه بۆ په‌یامه‌كه‌ی رێزدار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی پرسی پێكه‌وه ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه‌كان و سه‌روه‌ریی یاسایه له كوردستان.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا شاهیدی ئه‌وه بووین كه به هۆی گوتنێكی كه‌سێكی دیاری ناو ئێزدییه‌كان به ناو (قاسم شه‌شۆ) سه‌باره‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغه‌به‌ر محەمەد (د.خ)، ده‌نگۆ و ناره‌زایی كۆمه‌ڵگای موسڵمانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام و نووسین و میدیادا و به جۆرێك كه ئاستی ئاسایی خۆی تێپه‌راند و ده‌رده‌كه‌وت كه ورده ورده هه‌ندێك لایه‌ن و كه‌س ده‌یانه‌وێ له ئاوی لێل ماسی بگرن و به‌ستێنی ناكۆكییه‌كان به جۆرێك قووڵ بكه‌نه‌وه كه زه‌مینه سازیی سیاسی و كلتووری بۆ دژایه‌تی ئایین و ئایینزاكان له كوردستانی لێ بكه‌وێته‌وه.
لای هه‌موان كه‌م و زۆر روونه كه، به‌رگی به‌ره‌نده‌ی باشووری كوردستان له رووی دیموكراسی كلتوورییه‌وه، پێكه‌وه ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه و ئه‌مه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك فاكته‌رێكی به‌هێزی باشووری كوردستان خۆی ده‌نوێنێ و له زۆر هاوكێشه و بنه‌مای په‌یوه‌ندییه سیاسی و كلتوورییه‌كاندا، سیمایه‌كی دیموكراتیانه‌ی به‌خشیوه به كیانی كوردستان و تا ئێستا دوژمنان و نه‌یارانی باشووری كوردستان نه‌یانتوانیوه زه‌فه‌ری پێ ببه‌ن و هه‌ولێكی زۆریشیان داوه كه له‌و به‌شه‌ی بنه‌مای كلتووری – سیاسی باشوور بده‌ن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
له دۆخێكی ئاوادا كه به هۆی لێدوانێكی نالۆژیكییه‌وه دروست بووه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لوتكه‌ی ئیراده‌ی سیاسی و یاسایی و مه‌عنه‌وی باشووری كوردستان، دێت و په‌یامێكی هاوسه‌نگ، دبلۆماتیانه و یاساییانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ قبوڵ كردنی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیان و تیلۆرانس له باشووری كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی چه‌ند ره‌هه‌ندیی بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و بزانین سه‌رچاوه و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و په‌یامه له چ جیهانبینی و رێبازێكه‌وه هاتووه.
ئێمه ده‌قی په‌یامه‌كه رسته به رسته وه‌ك خۆی داده‌نێینه‌وه و له رووی سیاسی – یاسایی و كلتوورییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین.
“ڕاگەیەنراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانه‌وه”
له یه‌كه‌م به‌شی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌ڵێ: “ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كاردانه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌تایبه‌تی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به لێدوانێکی نادروستی كه‌سایه‌تییه‌كی ئێزدی هاته ئاراوه”.
له‌م به‌شه‌ی په‌یامه‌كه‌دا ئێمه دوو ره‌هه‌ندمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ:
یه‌كه‌م: له‌و راگه‌یاندراوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه خودی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌زگای سه‌رۆكایه‌تی به وردی چاودێری هه‌ر دۆخ و جووڵه و دیارده‌یه‌كی سیاسی – كلتووری – كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كا له كوردستان و به وردی ئاگاداریی كار و كاردانه‌وه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه له ئاستی شه‌قام و دیجیتاڵ میدیا و خۆی به به‌رپرسیار و ئه‌ركدار ده‌زانێ سه‌باره‌ت به پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه ئه‌مه جێگای ده‌ستخۆشی و ستایشه.
دووهه‌م: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به دیقه‌ته‌وه ته‌شخیسی داوه كه ئه‌و لێدوانه نادروسته و دیاریی كردووه كه لێدوانێكی نادروستی هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك و كه‌سێك لێكه‌وته‌ی خۆی هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵگادا و پێویسته به وردی بخوێنرێته‌وه و رێگه نه‌درێ ته‌شه‌نه بكات چونكه خه‌ڵكێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ بۆ مه‌رامی سیاسی و گروپی كه‌ڵكی خۆیانی لێوه‌رگرن و له عه‌ینی كاتدا نیگه‌رانی خه‌ڵك به ره‌وا ده‌زانێ و مافی هه‌ركه‌سێكه رێز له ماف بیر‌و باوه‌ره ره‌واكانی بگیردرێ.
هه‌روه‌ها له به‌شی دووهه‌می په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌لێت: “لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ جۆرە پێشێلكاری و بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به هه‌ر بیر و بڕوا و ئایینێك، قبووڵكراو نییە و سەركۆنەی دەكەین”.
له‌م به‌شه‌ی په‌یامه‌كه‌دا به‌رێزیان ده‌لێ “جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه”، واته به قاتعیه‌ت و پێداگرییه‌وه سوڵته‌ی سیاسی و یاسایی كوردستان وه‌ك چه‌تری ئارامیی كوردستان پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێگه به هیچ پێشێلكاری و بێرێزییه‌ك نادات به هه‌ر بیر‌و باوه‌ڕ و ئایینێك بكرێت و له جێ‌دا سه‌ركۆنه‌ی ده‌كا، واته نه یاسا و نه سیاسه‌تی گشتیی كوردستان رێگه ناده‌ن بێرێزی به هیچ ئایین و بیر‌و باوه‌رێك بكرێت، لێره‌دا ئه‌وه ده‌بینین كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌نها لایه‌نی لایه‌ك ناگرێ له دژی لایه‌نێكیتری بابه‌ته‌كه، به‌ڵكو وه‌ك قازییه‌كی دادپه‌روه‌ر له نێوان هه‌موان وه‌ستاوه‌و پشتی دادپه‌روه‌ری ده‌گرێ و جه‌خت له قووڵایی پێكه‌وه ژیان و كلتووری خۆشه‌ویستی و ره‌نگاڵه‌یی كوردستان و په‌رپێدانی ده‌كاته‌وه و وه‌ك زه‌رووره‌تی مێژوویی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراسی كلتووری له كوردستان ده‌یبینێ.
له به‌شێكیتری په‌یامه‌كه‌دا هاتووه ده‌لێ: “لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ی كه‌سێك له هه‌ر ئایینێك بێت، نابێ به هه‌ڵه‌ی هه‌موو په‌یره‌وانی ئایینه‌كه له قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆیه ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵی‌كردن بگیرێت”.
له‌م به‌شه‌دا زۆر به وردی هه‌م له رووی یاسایی و هه‌م له رووی دادپه‌روه‌ریی و هه‌م له رووی دیاریی كردنی حه‌ق و ناحه‌ق، روونی ده‌كاته‌وه كه، ناكرێت به هۆی هه‌ڵه‌ی كه‌سێكه‌وه كه‌سانیتر سزا بدرێن و سه‌ركۆنه بكرێن، كه ئه‌مه جوغزی جیاوازیی دادپه‌روه‌ریی یاسایی و سیاسی كوردستان پێشان ده‌دات و جیای ده‌كاته‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌ه دیكتاتۆر و سته‌مكاره‌كانی وه‌ك به‌عس كه كاتێك یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌یه‌ك كارێكی ده‌كرد ماڵه‌كه‌شی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌دا ده‌روخاند. لێره‌دا سوڵته‌ی كوردستان كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له لوتكه‌یدایه زۆر به‌روونی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه، كه‌س به بۆنه‌ی هه‌ڵه‌ی كه‌سیتره‌وه سزا نادرێ و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێ و هه‌ركه‌س خۆی به‌رپرسیاره له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ده‌یكا نه‌ك كه‌سانیتر. واته روونی ده‌كاته‌وه چ ئه‌وانه‌ی به ناوی ئیسلامه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئایینه‌كانیتر و خه‌ڵكه‌كه‌ی یان په‌یڕه‌وی ئاییئنێكیتر هێرش بكاته سه‌ر ئایینی موسڵمانان، هه‌موو موسڵمانان یان ئیزدی و مه‌سیحییه‌كان لێی به‌رپرسیار نین و دیدگای قاسم شه‌شۆ وه‌ك دیدگایه‌كی شه‌خسی پێناسه ده‌كات كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كلتووری پێكه‌وه ژیانی ئیزدی و موسڵمانی كورده‌وه نییه و ئێمه برا و پشت و په‌نای یه‌كین، و رێگه نادات كه‌سانێك به هۆی بیر‌و باوه‌ڕی ئایدۆدلۆژی و یاری كردن به هه‌ست و شعووری خه‌ڵك دۆخه‌كه تێك بده‌ن چونكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێی وایه ئاژاوه نانه‌وه و بلاو كردنه‌وه‌ی تۆوی رق‌و كینه و نكوڵیكردن به زیانی هه‌موو لایه‌كه.
له دواین به‌شی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم تاكید ده‌كاته‌وه كه “لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینه‌وه كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت”
كاتێك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم باسی چاره‌سه‌ر ده‌كات له‌و بابه‌ته‌دا، یه‌كسه‌ر زووم ده‌خاته سه‌ر ئه‌ركی یاسایی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌وه‌ش پێداگریی به‌رێزیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، كوردستان خاوه‌نی موئه‌سه‌ساتی یاسایی خۆیه‌تی و ئه‌وه یاسایه دیاری ده‌كات سنووری خه‌تای هه‌ركه‌سێك چه‌ند بووه و پێویسته به روونی پێسناسه‌ی یاسایی بۆ هه‌ڵه‌كه بكرێت نه‌ك به سیاسی بكرێت و له‌سه‌ر میزاجی كه‌س و كه‌سانێك له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت و به‌لارێدا ببرێت و پێی وایه یاسا به‌ره‌نجامی ویست و ئیراده‌ی گشتیی كۆمه‌ڵگایه و هه‌ر یاسه كه پرس و كه‌یسه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كی روون ده‌دات به‌وه كه، هیچ پاساوێك نییه بۆ دروستكردنی رق و توندوتیژی و هه‌ره‌شه و گوره‌شه و ئه‌وه موئه‌سه‌ساتی حكومه‌ت و یاسا و رێساكانن كۆنترۆڵی ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ن و هێرش كردنه سه‌ر پیرۆزیی و كه‌سانی سه‌ر به نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان هێڵی سووره و له كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت.
سه‌ره‌نجام ئه‌م په‌یامه دواجار په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و سه‌روه‌ریی یاسا و كلتووری یه‌كتر قه‌بووڵكردن و به‌ره‌وپێش بكردنی دیموكراسی فه‌رهه‌نگییه له كوردستان و له دۆخ و كاتێكی زۆر دروست و ره‌وادا ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی فره‌یی كوردستان كرا‌و نه‌تیجه‌كه‌یشی بووه هۆی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و سه‌لماندی كه رێزدار نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی باشووری كوردستان چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كانه.