زاری کرمانجی-دیانا:
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢٤، لە گوندی ناوڕۆینی سنووری ناحیەی دیانا، بەهۆی شۆرتی کارەبا، ئاگر لە کێلگەیەکی پەلەوەرو باخچەیەک کەوتەوە، ڕووداوەکە زیانی ماددی هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ناوڕۆین لە سنووری ناحیەی دیانا، بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە کێڵگەیەکی پەلەوەر و باخچەیەک کەوتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکە دوو تیمی ئاگرکوژێنەوە لە بنکەکانی بەرگری شارستانی دیاناو سۆران گەیشتنە شوێنیەکەو توانیان بە هاوکاری پۆلیسی دارستان و هاووڵاتییانی گوندەکە ئاگرەکە بکوژێننەوە
باسی لەوەشکردووە، بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکان، توانراوە دوو مۆلیدەی کارەبا، سەدان لتر گاز، بۆردی کارەبا، لە رووداوی ئاگر کەوتنەوەکە بپارێزرێن.