دهۆك بارزانی
حەلیم سۆفی مەلا، لە ساڵی 1944ز. لە گوندی (ماونان) لە دەڤەری باڵەكایەتی هاتۆتە دنیاوە، هەرچەندە ئافرەتێكی نەخوێندەوار بوو، چونكە لە گوندەكەیان قوتابخانە نەبووە، بەڵام ئاستی هۆشیاری ڕۆشنبیری بەرزبووە، وەك ژنێكی زەحمەتكێش ژیانی بەسەر بردووە و لە تەمەنی (36) ساڵیدا چەكی شەرەف و مەردانەی لەشان كردووە و بووەتە پێشمەرگە ماوەی دوانزە ساڵ لە خەباتدا لەگەڵ پێشمەرگەكاندا بەشداری گەلێ داستانی كردووە، وەك (شەڕی باڵەك) و (مامناوەند) و (كۆلیتار) و (پەڕێزان)، تەنانەت لە خۆرهەڵاتی كوردستانیش بەشداری بەرگری كردنی كردووە لە خاكی پیرۆزی كوردستان و چاڵاكی زۆری هەبووە لەخەتی (پیرانشار) بۆ (سەردەشت).
پاش شەڕی ساڵی 1977ز. لە نێوان پێشمەرگەو ڕژێمی بەعسی ڕابردوودا، (خدر سۆفی) برای پوور حەلیم لە داستانی كەڵەكی باڵەییان شەهید دەكرێ و پوور حەلیم بەدوای تەرمەكەیدا دەگەڕێ و لەناو سەربازگەی (قەسرێ)دا ئەیدۆزێتەوە و بەشەو ئەچێتە ناو سەربازگەكەوە و تەرمی براكی دەرباز دەكات.
كاتێ لە ساڵی 1997ز.دا ڕژێمی بەعس گوندی (باڵەییان) چۆڵ دەكات و دانیشتووانی ڕاگواستووە بۆ ئۆردوگا زۆر ملێكان، (پوور حەلیم) بەچەكی شەڕەفەوە جێگەی براكەی دەگرێتەوە و دژ بە داگیركەر پڵنگ ئاسا ڕادەوەستێ كاتێ پێشمەرگە لە ساڵی 1988ز.دا چوونە خۆرهەڵاتی كوردستان (پوور حەلیم) نەچووە و لە گوندەكەی خۆیاندا بە نهێنی لە خەباتدا بووە تاوەكو ساڵی 1990ز. بەڵام ساڵی 1992ز دەكەوێتە ناو ڕووبارێكەوە و پاش هەشت ڕۆژ واتە لە 12/8/1992ز دا تەرمەكەی لە كەنار ڕووباری (باڵەییان)دا لە گوندی (دیلمان) دەدۆزنەوە.
درود و سڵاو لە گیانی پاكی (پوور حەلیم) و سەرجەم خەباتگێڕانی كورد و كوردستان