زاری كرمانجی-سۆران
شۆفێران و هاووڵاتییان لە ڕێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە شارەوانی سۆران، چاوێك بە شەقام و كۆڵانەكانی شارەكەدا دابخشێنەوە كە لە زۆر شوێن قۆرت و چاڵی بچوك دروست بووەو بەربەستن لەبەردەم هاتووچۆدا.
لە هەمانكاتیشدا بەشێك لەدانیشتووانی گەڕەكەكان بە كەمتەرخەم دەزانن، بەتایبەت ئەوانەی خانوو باڵەخانە دروست دەكەن، شەقامی بەردەم ماڵەكانیان تێكدەچێت، بەهۆی كاركردن و دانانی كەرستەی خانوو بەرە”.
دەشڵێن: ” دوای تەواو كردنی خانووەكەش پێویستە شەقامەكە چاكبكرێتەوەو بەربەست بۆ كەسانی دیكە دروست نەكەن.
































































