مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گەنجێكی كورد لە كاتی كۆڵبەری لە سنووری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “عەلی ڕەسووڵی تەمەن 33 ساڵی خەڵكی گوندی كووران ی سەر بە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوێنێ یەكشەممە 11ی ئاب، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی سەر سنووری دوپلوورەی سەردەشت كوژرا.
عەلی ڕەسووڵی خێزاندار و باوكی منداڵێك بووە.