زاری كرمانجی-سۆران
هابیل زرار، بەڕێوەبەری لاوانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی لاوان دوای كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند چالاكییەك لە هۆڵی ئیدارەی سۆران بەڕێوەدەچێت”.
گووتیشی: ” لەم قەزایانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان كە ناوەندی لاوانیان هەیە، هەریەكەو پێنج لاوی بەهرەمەندیان ئامادەكردووە، دوای خستەڕووی بەهرەكانیان جگەلە رێزلێنان هەریەكەو هاوكارییەكی ماددیشیان پێدەدەرێت، هەروەها چەند چالاكییەكی بەڕێوەدەچێت و كۆنسیرتێكی هونەری لاوانی سۆران سازدەكرێت.