مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پێنتاگۆن ڕاگەیاند لەسەر فەرمانی وەزیری بەرگری ئەمەریكا ژێر دەریایی مووشەكی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت .
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ ڕۆژهەڵات دەكات, لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە “لەسەر فەرمانی لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ژێر دەریایی مووشەكی و كەشتی فڕۆكە هەڵگری جۆری ئەبراهام لینكۆلن ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرێت.”
ئەمە لە كاتێكدایە كە گرژی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە پەرەی سەندووە، پێنتاگۆنیش هەنگاوی بەهێزكردنی تواناكانی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوە بەتایبەت لەم ناوچانەی بە دۆخێكی هەستیار تێ دەپەڕێت .