زاری كرمانجی-سۆران
وەك پسپۆرانی تەندروستی باسی لێوەكەن، جگەرەی ئەلیكترۆنی (فیپ) چەندین مادەی ژەهراوی و ماددە كیمیاییە شێرپەنجەییەكان و تامەكانی پەیوەست بە نەخۆشییەكانی سییەكان لە كاتی بەكارهێنانیدا لەخۆدەگرێت، بەمەش لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغەكراوە”.
هەروەها سەرچاوەیەك لە لیژنەی چاودێری بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” هەر خواراك و خواردەمەنییەك زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنێت، ڕێگری لێدەكرێت، هەروەك لیژنەكانمان بەردەوام بە پێی ڕێنماییەكان سەردانی بازاڕو دوكان و شوێنە گشتییەكان دەكەن، بە مەبەستی رێگری كردن و لەناو بردنی كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەر چوو ناشیا و قەدەغەكراوە”.
گووتیشی: ” سەبارەت بە جگەرەی ئەلیكترۆنی دوای هاتنی ڕێنماییەكان، هەستاوین بە گرتنەبەری ڕێكارەكان و قەدەغەكردنی، هەروەك چەندان جگەرەی لەم شێوەیە دەستیان بەسەر گیراوەو لەناو بردراون.