زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی بەدواداچوون و زانیارییەكانی زاری كرمانجی بەهۆی بێ بەهابوونی بەرامبەر بە دراوەكانی دیكە، تا دێت خواستی كڕینی تومەنی ئێرانی لە بازاڕی دراوی سۆران ڕوو لە كەمبوونەوەیە.
بەشێك لەوانەی كە لە بازاڕی دراوی سۆران كاری گۆڕینەوەو كڕین و فرۆشتنی دراوەكان دەكەن، بۆ زاری كرمانجی دەڵێن: ” تا دێت تومەنی ئێرانی متمانەی خەڵكی لەدەستدەدات، چونكە نرخەكەی بەرامبەر بە دراوەكان لە دابەزین بووە، ئەوەش بۆ باردۆخی سیاسی ئەم وڵاتە دەگڕێتەوە”.
ئاشكراشی دەكەن: ” ئەوانەی كە كڕینی فرۆشتن بە تومەنی ئێرانی دەكەن، زیاتر ئەو كەسانەن كە سەردان و گەشت بۆ ئێران دەكەن و ناچارن ئەگەرنا خەڵكی دیكە كەمتر ڕووی لە كڕینی دەكەن.