زاری كرمانجی-سۆران
بەگۆتەی دوكاندارو خاوەنكارانی بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران، زۆربەی ئەو كاڵاو خۆراكانی كڕین و فرۆشتنیان پێدەكرێت لە بازاڕدا (توركی و ئێرانین).
عامڕ قادر، یەكێكه لە دوكاندارانی بازاڕی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی ئەوەی هاوسنوورین لەگەڵ ئێران و توركیا، ئەوەش وای كردووە، زۆربەی ئەو كاڵاو خۆراكانەی لە بازاڕدا هەن، هی ئەم دوو وڵاتانەبن كە كڕین و فرۆشتنیان پێدەكرێت”.
گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەیەكی بەردەوام لیژنەكانی ئابووری چاودێری كاڵاو خۆراكەكان دەكەن لە بازاڕدا، بۆ ئەوەی شتی ناشیاو كڕین و فرۆشتنی پێنەكرێت.