مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور، ڕاپۆرتێكی لەسەر بارودۆخی ڕۆژنامەنووسان لە ماوەی 10 ساڵی حوكمڕانی ئەردۆگان سەرۆككۆماری توركیا بڵاو كردەوە و ڕایدەگەنێت “لە كۆی 130 ڕۆژنامەنووسی دەستگیركراو، 77 ەیان بە تۆمەتی بێ ڕێزی كردن بە سەرۆك كۆمار خراونەتە زیندان.”
ڕێكخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوور دەڵێ “زیاتر لە 200 ڕۆژنامەنووس لە توركیا دەستبەسەركراون، تەنیا لە ماوەی 10 ساڵی حوكمڕانی ئەردۆگان وەك سەرۆككۆماری توركیا، زۆرترین ڕۆژنامەنووس دەستگیركراون كە 130 ڕۆژنامەنووس بووە و پێنج ڕۆژنامەنووسیش كوژراون و هەروەها 77 ڕۆژنامەنووس بە تۆمەتی بێڕێزیكردن بە سەرۆك كۆمار سزا دراون.”
ڕێكخراوی ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە “لە ساڵی (2018) ەوە توركیا بووەتە گەورەترین زیندانی ڕۆژنامەنووسان لە جیهان.”