زاری كرمانجی-سۆران
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بۆ زاری كرمانجی دەڵێت : ” هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی چەكی نایاسایی و بێ مۆڵەت لە سنوورەكەمان بەردەوامی هەیە.
عەقید شەماڵ دێواری حامد، گووتیشی: ” هەركەس چەكی بێ مۆڵەت هەڵبگرێت و تۆماری نەكردبێت، دەست بەسەر چەكەكەی دادەگیرێت و خاوەكەشی ڕووبەڕووی یاسایی دەكرێتەوە”.
گووتیشی: ” ئەوانەی كە چەكیان پێیە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن، چەكەكانیان هی حكوومەتەو تۆمار كراوە، ئەوانەی دیكەش دەبێت مۆڵەتیان وەرگرتبێت.