مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سیلین دیۆن گۆرانیبێژی كەنەدی لەسەر هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی كۆمەڵایەتی ئێكس، پەیامێكی هۆشداری توندی بۆ ترەمپ ناردووە و دەڵێ “نەكەیت ئەم كارە دووبارە بكەیتەوە.”
دوای ئەوەی لە گردبوونەوەیەكی هەڵبژاردن بۆ دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان، لە شاشەیەكی گەورەدا گۆرانی ” My Heart Will Go On ” كە سیلین دیۆن بۆ فیلمی “تایتانیك” گوتوویەتی، پەخش كرا، ئەم خانمە هونەرمەندە لە پلاتفۆرمی كۆمەڵایەتی “X” خۆی پەیامێكی ئاراستەی ترەمپ كرد و ڕاگەیاند “بە هیچ شێوەیەك بۆت نییە ئەم گۆرانییەی من بەكار بهێنیت، چونكە من بە هیچ شێوەیەك پشتگیریی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە ناكەم.”
پێشتریش سیلین دیۆن لە مەراسیمی دەستبەكاربوونی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا لە ساڵی 2017، ڕەتی كردەوە گۆرانی بڵێت .
گۆرانیی My Heart Will Go On یەكێك لە بەناوبانگترین گۆرانییەكانی ئەم خانمە هونەرمەندەیە كە پێنج جار خەڵاتی گرامی وەرگرتووە .