سەردار قازی ـ سۆران:
دوێنێ شەممە 15ـی ئۆکتۆبەر، پێنجەمین پاڵەوانێتی کانگ فۆ توا بە بەشداری پتر لە 70 یاریزان و لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان دەستیپێکرد.
بەبەشداری پاڵەوانانی وڵاتی ئێران، عێراق و۱۳ یانه و هۆڵ لە هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.
یاریزانەکان بەگوێرەی کێشیان پۆڵینی سەر ئاستە جیاوازەکان کرابوون، لەکێشی 54کگم محەممەد گۆران سەرکەوتنی بەدەستهێنا، رامی رزگار لەکێشی 56 کگم، بەیار دیار لە 61 کگم، شازاد ئیبراهیم کێشی 65، محەممەد بەهجەت ـیش لەکێشی 67.
لەکێشی 80 کگم عەبدولفەتاح کە لەشاری تکریت بەشداری کرد یارییەکەی بردەوە، ئاکام ئاراس لەکێشی 54. هۆڵی تایگەر لەکەرکووک براوەی کێشی 60 کگم بوون کاتێک هەردوو یاریزان، بارزان ئەحمەد و کارزان عەبدولرەحمان بردنەوەیان تۆمارکرد. لەکێشی 100کگم ـیش وەزیر عەبدال لەهۆڵی جاگواری سۆران یاریی بردەوە. کێشی 90 کگم یش بۆ هەمان هۆڵ بوو و محەممەد ساڵح بردیەوە، لەکێشی 71 کگم جیهان جندۆ، کە لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کردبوو یارییەکەی بردەوە.
لەسەر ئاستی خانمان و لەکێشی 55 کگم فریشتە دانا لە نیهایەت دوڵەمەری بردەوە و بووە پاڵەوانی پشبێنی زێڕین.
کێبڕکێی ئەمساڵیش لەسەر سێ خەڵاتی جیاواز دەبێت، بەشێکیان لەسەر مەدالیای ئاڵتوونی و بەشێکی دیکە لەسەر پشبێنی زێڕین، بەشێکی هەڵبژێردراویش کە خاوەنی 3 پشبێنن لەسەر تانجی زێڕین یاری دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەش بەردەوام دەبێت، لەسەر ئاستی MMA ژمارەیەک یاریی پڕ لە کێبڕکێ لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان دێنە ئەنجامدان.