زاری كرمانجی-سۆران
بەیانی دووشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان، لە هۆڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت و ڕێزلێنانیش بە ژمارەیەك لاو دەبەخشرێت.
هابیل زرار، بەڕێوەبەری لاوانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی لاوان دوای كاتژمێر 10ی بەیانی دووشەممە چەند چالاكییەك لە هۆڵی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەدەبەین، كە بریتییە لە خستنەڕووی بەهرەی لاوان و گۆرانی موزیك و هتد..”.
گووتیشی: ” لەم قەزایانەی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان كە ناوەندی لاوانیان هەیە، هەریەكەو پێنج لاوی بەهرەمەندیان ئامادەكردووە، دوای خستەڕووی بەهرەكانیان جگەلە رێزلێنان هەریەكەو هاوكارییەكی ماددیشیان پێدەدەرێت، هەروەها كۆنسیرتێكی هونەری لاوانی سۆران سازدەكرێت، لەگەڵ چەند بڕگەو بابەتێكی دیكە.