زاری کرمانجی – رواندز:
لە دووەم ساڵیادی کۆچی دوایی شەفیق باویل ئاغا، وەرزشوانی شاری رواندز، سبەی ئێوارە لە مەڕاسیمێکدا یادی دەکرێتەوە.
شوان شەفیق، کوڕی کۆچکردوو بە زاری کرمانجی راگەیاند” رۆژی یەکشەممە ١١-٨-٢٠٢٤ کاتژمێر ٦ ئێوارە لە یاریگای گەردە گەرد، لە مەڕاسمێکدا یادی دووساڵەی کۆچی دوایی ، شەفیق باویل ئاغا دەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری خەڵکی شاری رواندز و دەووروبەر و وەرزشوانانی شاری سۆران و دێرینەکانی شاری ڕواندز دەکەینەوە ،وەک وەفایەک بۆ گیانی کۆچکردوو لەو مەڕاسیمە بەشداربن.