مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كچە كوردێكی خەڵكی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دوای دەستگیركردنی لەلایەن هێزێكی ئەمنی كۆماری ئیسلامی ئێران، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
مریەم ڕۆستەمی تەمەن 21 ساڵ، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستبەسەركراو و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایتەوە .
بەپێی قسەی كەسێكی نزیك لە بنەماڵەكە، تا ئێستا خانەوادەی مەریم هۆكاری دەستگیركردنی كچەكەیان و شوێنی زیندانی كردنی نازانن، سەرەڕای گەڕان و هەواڵ پرسینی بەردەوام .