پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی ڕووی لە بەرز بونەوە كردووە، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاری بەرچاویان بەسەردا هاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بە دۆلار بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینن، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 150,100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 350 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 126,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,550 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,500 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.