زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ئەمڕۆ شەممەئاگادار كراینەوە بەهەبوونی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەلە ئۆتۆمبێلی جۆری (هیۆندا ئیلانترا) لە گەڕەكی زانیاری قەزای ناوەندی سۆران، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو، دەركەوت ئۆتۆمبێل گڕی گرتوە و لەلایەن خاوەنەكەی كۆنتڕۆڵ كراوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” تیمەكانمان دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد، گومان دەكەین ئاگرەكە بەدەستی ئەنقەست بێت بۆیە خاوەنەكەی ڕاسپێردرا سەردانی بەشی پۆلیسی ناوشار بكات لە قەزای ناوەندی سۆران، بەمەبەستی ئەنجام دانی لێكۆڵینەوەی ورد و یەكلاكردنەوەی ئەم دۆسیەیە كە گومانی تاوانكاری لێدەكرێت”.
تێبینی .
لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەكانی كۆنترۆڵی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بكەن . بـەم ژمارانەی خوارەوە
ـ١١٥ بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەكانی كۆرەك بە خۆراییە
٠٧٥٠٢٤٠١١٧١
٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥
هاووڵاتی بەڕێز خێرا پەیوەندی كردنت بە تیمەكانمان هۆكارە بۆ كەم بونەوەی زیانەكان.