رێبوار حەمەلاو شوانی
دوای راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991 ، ئەو فۆڕمەی لە سەر بنچینەی سەرکەوتنی خەبات چەکداری وشۆڕش بونیاتنرا و دواتر لە یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992 و بە هاوبەشی وسازشێکی خەمخۆرانەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناو بەهێزکردنی سەنگ وپێگەی هەرێمی کوردستان جێگر کرا ، هەژماری جەماوەری بزاڤی نەتەوەپەوەری وپڕتر و بەهاتر کرد .لەگەڵ ئەوەی دواتر شەڕی نێوخۆی و کوردکورژی کۆست و ئاستەنگێی ڕووخێنەر بوو ، بەڵام زاڵبوون و بەسەر ئەو تەنگەژە و شەڕە ماڵوێرانکەرەدا کە تەنها دوژمنانی ئەم خاک و گەلەی تێیدا سوودمەند بوون وایکرد کە یەکگرتنەوەی ئیداری و حکوومرانی کوردستان ، سەنگ وقورسایی و متمانەی بزاڤی کوردایەتی پاراست و خستیەوە سەر شوێنی خۆی .
گەلی کورد لە قۆناغێکی هەستیاروچارنووسسازدایە ، بەتایبەتی یەکریزی و تەبایی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەبێتە هۆی پێشخستن و سەرخستنی هەرێم وئەزموونەکەمان و جگە لەوەی خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک و هەرێمی کوردستان دەهێنێتە ئاڕاوە و دەبێتە هۆی بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم ئەو هێرش و پیلانگێرییانەی کە دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان بەتەنها یەک شوناسی نەتەوەیی ویەک قەوارەی پێکەوە هەڕەشە لێکراو و یەک نیشتیمانی پێگەوە داگیرکراو و چاوچنۆکی تێکراو ، واتە بە یەکدەنگی دەگەین بەو ڕاستییەی کە سەربازی هەموو جیاوازە نێوخۆیی وجوگرافی و ناوچەیی و فیکری و پێکهاتەکانی گەلی کورد سەربازی چەندین هێزی جیاواز تا ئاستی دژ بە یەک بەڵام ئەمانە مەحکوومن بەوەی کە پێکەوە هەموو لە بەرامبەر یەک هەڕەشە ویەک سیاسەتی نێودەوڵەتی بەرژوەندییە خوازیدان و پێکوە لە سەر یەک خاک و بەر هێرشی هەڕەشەکان دەبێنەوە.
بەگەڕانەوە بۆ چەند بارەبوونەوەی مێژووی گەلەمان ، بەشێکی سەرەکی لە زۆربەی شکستەکانی گەلی کورد بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە کە گەلی کورد بە هۆی لێکدابڕانی نێوخۆیەوە نەیتوانیووە ڕووبەڕووی هێرش و پیلانگێرییەکان ببێتەوە و لەگەڵ سڕینەوەی یەکتر ووێرانکردنی یەکتر ، بۆیە ، ئەمڕۆ مێژوو پێمان دەڵێت ،هەموو کات بەرژوەندی حزبی و کەسی بەرژوەندییە باڵاکانی گەل و نیشتیمان دەکاتە قوربانی تاکە سیستەمی بەرگریکردن لە کورد و لە خۆی تاکە چەکی مانەوەی لە جیهاندا و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی چەکی یەکبوون و کاری پێکەوەیە و تەبایی و یەکریزی گشت هێزە سیاسییەکانە کە دواتر ئەمە دەبێتە هۆی گەشەکردن وپاراستنی قەوارەکەمان و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندنی زیاتردێنێتەئاراوە .
بۆیە، چیدی کورد نابێت چ وەک گەلێک و چ وەک تاک و چ وەک سیاسی و چ وەک هاووڵاتییەک تەنها خۆی بە قوربانی دوژمنە دەرکییەکانی و وڵاتانی داگیرکەر بکات و بزانێت لە بەر ئەوەی دەوڵەتە زڵهێزەکان ئەگەر کاریگەریشیان هەبێت بۆ رێکخستن ویەکریزی نێوماڵ کورد بەڵام دواجار ئەو دەوڵەتانە بەردەوام لە جەنگی بەرژوەندییە تایبەتییەکانی خۆیاندان و بە بێ گوێدانە قوربانییەکان و ئامادەش لەهەموو ساتێکی مێژووییدا پشت لە کورد بکەن .
دەبێ ئەو راستییەش بزانین کە بە هەموو حکوومەتی کوردستان ، نەدەتوانرێ جارێکی تر و نە لۆژیکیشە سەدەیەکی تر چاوەروانیەیکی دیکە و د دانبەرخۆداگری و پشوودرێژی و خۆڕاگری و ماڵ لە سەر کۆڵی لە خەڵکی کوردستان بکرێ، ئەوەی لە ژێر سەرکردایەتی ئەو بزاڤە روویدا ، سەر لە بەری لە پێناو ئازادی خاک و سەربەستی نیشتیمان و سەربەخۆی نەتەوەیی بوو، لێ قۆناغی دوایش ئەو خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و سەربەستی و دادپەوەری و ئارامیی ژیانە ، هەم ستراتیژ ، هەمیشە داخوازی و هەمیش ئامانجی خەڵکی کوردستانە ، چونکە دیموکراسی و بەهای نەتەوەیی بۆ هەموو گەلان و کوردیش پڕ شکۆن ، دەبێت پارێزگاریان لێ بکەین و بەرپرسیار بین .
هەموو ئەو ئەزموونە مێژووییانە سەلماندوویانە کە هێزێک لە دونیادا دۆستی کەس ولایەنی دی نییە، هیچ دەوڵەتێک دڵخۆشی و ئارامی و سەروەری خۆی ناکاتە قوربانی ئەوانی دیکە و نایبەخشێت بەوانی دی، دەبێت بۆ گەلی کورد ئاشکرا بێت ئەوەیە کە خودی خۆی دوژمنی سەرەکی خۆیەتی و پێش ئەوانەی دی وە خودی خۆشی رزگارکەری خریەتی پێش ئەوانی دی کەواتە هیچ ڕێگەیەک جگە لە یەکریزی ویەکدەنگی کە کلیلی کوردستانێکی بەهێزوتەبایە لە بەردەمان بوونی نییە.