زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەچوونی خولی شیاندن بۆ کۆمەڵێک مامۆستای سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی بەڕێوەدەچێت.
خولەکە بۆ ماوەی (٢٥) ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی زیاتر توانادارکردنی مامۆستایان لەڕووی پەروەدەیی و زانستی و شێوازەکانی وانە وتنەوە بۆ بابەتەکانی (ڕێگاکانی وانەوتنەوە، پێوانە و هەڵسەنگاندن، بەڕێوەبردنی پۆل، دەرونزانی پەروەردەیی، دەرونزانی هەرزەکار).